Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:00

به‌فر و باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%



پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ راگه‌یاندرا. 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی  كه‌شناسی‌  و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان  له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 28ی‌ 1ى 2023 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن ، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت وە لە ناوچە شاخاویەکان بەفری لەگەڵدایە وە ئەگەری‌ هەیە بەفر بارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.

كه‌شناسی‌  هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، خێرای با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشوری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

راشگه‌یاندراوه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 29ی 1ی 2023 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن, لە ناوچە شاخاویەکان بەفر و باران دەبێت وە لەکاتەکانی شەودا ئەگەر هەیە بەفر بارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە.

 له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه‌، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌تۆماركراوی‌ رۆژی‌ پێشوو و خێرایی با 10– 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین  7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.


ده‌قی راگه‌یاندراوی كه‌شناسی:

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ  28- 1- 2023
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن ، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت وە لە ناوچە شاخاویەکان بەفری لەگەڵدایە وە ئەگەرى هەیە بەفر بارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.  
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 – 20  کم/س. 
ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات
مەوداى بینین / 7 - 9 کم 
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
29- 1- 2023
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن, لە ناوچە شاخاویەکان بەفر و باران دەبێت وە لەکاتەکانی شەودا ئەگەر هەیە بەفر بارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە. 
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 – 20  کم/س. 
ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات
مەوداى بینین / 7 - 9 کم 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13 
سلێمانی : 11
دهۆک : 12
کەرکوک : 16
هەڵەبجە : 11
زاخۆ : 13
سۆران : 9
گەرمیان : 18
بەشى پێشبینى / 28- 1- 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.