Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:36

لاوێكی كورد لەژێر ئەشكەنجەی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


لاوێكی خەڵكی شاری سنە چەند كاتژمێرێك دوای دەستبەسەركردنی لەلایەن هێزەكانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، لەژێر ئەشكەنجەدا گیانی لە دەستدا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو، گەنجێكی خەڵكی گەڕەكی نایسەری شاری سنە بە ناوی ئەحمەد ساڵحی تەمەن 35 ساڵ چەند كاتژمێرێك دوای دەستبەسەركردنی لەلایەن هێزەكانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، لەژێر ئەشكەنجەدا گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەمەد ساڵحی لە ماڵەكەی خۆیدا بە گومانی هەبوونی ماددەی هۆشبەر دراوەتە هیچرشی كراوەتەسەر، سەرباری ئەوەی هیچ جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر لەماڵەكەیدا نەدۆزراوەتەوە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر كراوە.

ئەو سەرچاوەیە راشیگه‌یاندووه‌، ئەحمەد ساڵحی بە هۆی لێدانی باتۆم لەسەری، گیانی لە دەست داوە و هەر دوێنێ شەو تەرمەكەی بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە گوازراوەتەوە.

هەنگاو بڵاویكردووەتەوە، ناوەندە ئەمنییەكان خێرا دەستێوەردانیان كردووە و بنەماڵەی ساڵحییان ناچار كردووە كە هۆكاری مردنی كوڕەكەیان ئازاری دڵ ڕابگەیەنن. تەرمی ئەحمەد ساڵحی ئێوارە ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوە ڕادەستی بنەماڵەكەی كراوەتەوە.

سەڵاح ساڵحی برای ئەحمەدی، شەوی پێنجشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو، لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی و لە كاتی ئەسپەردەكردنی تەرمی ناوبراو دوای ئەوەی تەرمی براكەی بینیوە و ئاسەواری ئەشكەنجەی پێوە دیاربووە، ناڕەزایەتی دەربڕیوە كە دەستبەجێ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.