وەزیرى دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندى لەسەر داواکاریى نوێنەرى خۆپیشاندەرانى پێنجوێن دەدات و ڕایدەگەیەنێت، هەر داواکارییەک لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنمایی و دەسەڵاتەکانیاندا بێت جیبەجێی دەکەن و جەختیش دەکاتەوە لە سنورى پارێزگاى سلێمانى کێشەى کەمیی داهات بەربەستی بۆ خزمەتگوزارییەکان دروستکردوە.
لە میانی پێشوازیکردن لە نوێنەری خۆپیشاندەرانی قەزای پێنجوێن و ژمارەیەک کەسایەتی شارەکە، ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمی کوردستان لەشاری سلێمانی، یاداشتێکی هەشت خاڵی لێ وەرگرتن کە خۆی لە کێشەکانی (تەندروستی، ڕێگاوبان، کارەبا، ئاو، پەروەردە و خوێندن)ی سنورەکە دەبینییەوە.
وەزیری دارایی و ئابوریی ئاماژەی بەوەدا داواکارییەکانیان ڕەوان، لە هەموو هەرێمى کوردستان کۆمەڵێک کەموکورتى هەیە کە هەندێکى چارەسەرى لە دەرەوەى تواناى حکومەتى هەرێمە، ئەوەش بەهۆى ئەو گەمارۆیەى لە ساڵی ٢٠١٣ەوە خراوەتە سەر هەرێم، لەگەڵ کێشەى کەمى داهات لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پەیوەندى نێوان هەرێم و بەغدا و گوتیشی لە سنورى پارێزگاى سلێمانى کەمیى هەیە لە داهات و ئەوەش ڕەنگى داواتەوە لە ئاستى خزمەتگوزارییەکان و پێنجوێنیش بەشێکە لەو شوێنانەى گرفتى بۆ دروستبووە.
ئاوات جەناب نووری، ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەى لە تواناى حکومەتە بەڵینیان داوە جێبەجێی بکەن، وەزارەتى کارەبا و پارێزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەماوەى ڕابردوودا وەڵامیان هەبووە بۆ داواکارییەکان، وەزارەتى دارایی و ئابوورییش لەسەر توانا و هەوڵەکانى پێشوی بەردەوام دەبێت و ئەوەى لە تواناى بێت ئەنجامى دەدات.
وەزیری دارایی و ئابووری: کێشەى کەمیی داهات لە پارێزگای سلێمانی بەربەستی بۆ خزمەتگوزارییەکان دروستکردوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.