كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
گومانی تێدانییه قوتابخانه رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له پێگه‌یاندنی هه‌رتاكێكی نێو كۆمه‌ڵگا،له هه‌مان كاتدا فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ پێكهێنانی خێزانێكی ته‌ندروست و رۆشنبیر‌و تێگه‌یشتوو ، چونكه له قوتابخانه فێرخواز پێش ئه‌وه‌ی فێركردن بێت فێری چۆنیه‌تی په‌روه‌رده كردن ده‌بێت .
قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره، هه‌رله سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی له 23-1-1923 تائه‌مڕۆ ،رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له پێگه‌یاندنی سه‌دان كادیری جیاجیای بواره‌كانی ژیانی نێوكۆمه‌ڵگا.. منیش شانازی ده‌كه‌م رۆژانێك یه‌كێك بوومه له قوتابییه‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌یه ،هه‌رده‌میش خۆم به قه‌رزاری سه‌رجه‌م مامۆستایان و كارگێر و خزمهتگوزارهكانی ئه‌م قوتابخانه‌یه ده‌زانم، تا مردنیش منتباریارنم.له باره‌ی به‌رواری كردنه‌وه‌ی قوتابخانه هیچ گومان له مانگ و ساڵه‌كه‌ی نییه ،زۆربه‌ی بۆچوونه‌كانیش كۆكن كه له 23 كانوونی ساڵی 1923 كراوه‌ته‌وه,
ناكرێت باسی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره بكه‌ین و باسی مامۆستای هونه‌رمه‌ند"زرار محه‌مه‌د مسته‌فا" نه‌كه‌ین، چونكه ئه‌و له نێو ئه‌م قوتابخانه،په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری بوو، بوونی (نیگارگا)،(ستۆدیۆ)، (هۆڵی شانۆی قوتابخانه) گه‌واهی ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنن، بۆیه جگه له بورای په‌روه‌رده‌و فێركردن قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره چه‌ندین كادیری له بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێگه‌یاندوه،كه‌ئێستا له گۆڕه‌پانی هونه‌ری كوردی شوێن په‌نجه‌یان دیاره.
له یادی 100 ساڵه‌ی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی پاشا گه‌وره دا هه‌وڵده‌ده‌م ،وه‌كو پسپۆرێكی شانۆ به كورتی باس له بواری شانۆ بكه‌م، باس له رۆڵ و گرنگی هۆڵی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره له بواری شانۆ بۆ شار و ناوچه‌كه به‌گشتیدا باس بكه‌م به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌ی كه‌من قوتابی ئه‌و قوتابخانه‌یه بووم له هه‌مان كاتدا وه‌كو ده‌ركه‌وتنم له بواری هونه‌ر ی شانۆ، له‌هۆڵی ئه‌م قوتابخانه‌یه بوو به‌جۆرێك سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانم له هۆڵی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره نمایش كردوه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانیش ، له شاره‌كه‌مان هیچ هۆڵێكی هونه‌ری وه‌ك پێویست نه‌بوو ،بۆ ئه‌وه‌ی چالاكییه هونه‌رییه‌كانی تیا نمایش بكرێت ، بۆیههۆڵی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره هه‌رله‌سه‌ره‌تایی دامه‌زراندییه‌وه ده‌رگای بۆ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی شار و ناوچه‌كه واڵا بوو به تایبه‌تی بۆ نمایشی (شانۆ ، ئاهه‌نگی گۆرانی وموزیك، پیشانگا، كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان)، لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم باس له گرنگی بوونی هۆڵی قوتابخانه‌ی پاشا گه‌وره بۆ به‌ره‌وه‌پێش چوونی ڕه‌وتی هونه‌ر به‌گشتی و شانۆ به‌تایبه‌تی له‌و شاره‌دا بكه‌م .
من له‌بواری هونه‌ری شانۆ بۆ یه‌كه‌مینجار له نێو گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره چوومه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ، به‌ڵام پێش من ده‌یان هونه‌رمه‌ند له هۆڵ و گۆڕه‌پانی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌دا چالاكییه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش كردووه، هه‌ر بۆ مێژووش له 15-10-1931 شانۆگه‌ری "نیرۆن" له ئاماده‌كردنی "فوئاد رهشیدبهكر" له‌م قوتابخانه‌یه نمایش كراوه ، ئه‌و كات ناوی قوتابخانه‌ی "رواندز" بووه .
یه‌كه‌م كاری من ، كه له‌هۆڵی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره نمایش كراوه ئۆپه‌رێتی "داستانی شۆرش" بوو له ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی مامۆستا زرار محه‌مه‌د مسته‌فا بوو له 7-4-1979منیش وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداربوو.شانۆگه‌ری"خۆراگرتن تاسه‌ركه‌وتن" بوو له 17-7-1979 له ئاماده‌كرن وده‌رهێنانی مامۆستا زرارمحمهد مسته‌فا بوو من وه‌كو ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی شانۆگه‌رییه‌كه به‌شداربووم. له‌و ساته‌وه به‌رده‌وام له كاری شانۆیی لێره دا به‌كورتی ئاماژه به‌ناوی هه‌ندێ له شانۆگه‌رییه‌كان ده‌كه‌ین شانۆگه‌ری" نهێنی پیشه" 28-29-8-1982 شانۆگه‌ری "بانێكه‌و دووهه‌وا" 3-5-1983 له رواندز و سۆران نمایش كرا .شانۆگه‌ری "شاری ئه‌وین" له 25-7-1986 له هۆڵی پاشای گه‌وره نمایش كرا وه له سۆرانیش نمایشكرا.شانۆگه‌ری "ئه‌و پیاوه‌ی مه‌رگ لێی ئه‌سڵه‌مێته‌وه" له رواندز ،سۆران،دهۆك، هه‌ولێر له 27-3-1988 نمایشكرا . شانۆگه‌ری "مه‌رگی به‌خته‌وه‌ری" له 25-26-8-1991 له‌رواندز و سۆران نمایش كرا.شانۆگه‌ری "نه‌فره‌ت لێكراو" له 7-6-1-1989 له هۆڵی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره نمایش كرا. شانۆگه‌ری "مه‌رگی به‌خته‌وه‌ری" له 26-25-8-1991 نمایش كرا.سه‌رجه‌م ئه‌م به‌رهه‌مانه له ده‌رهێنانی مامۆستای هونه‌رمه‌ند"زرار محه‌مه‌د مسته‌فا"بوو منیش وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شدار بووم حه‌زم نه‌كرد به درێژی باسی شانۆگه‌رییه‌كان بكه‌م، چونكه ئامانج له نووسینی ئه‌م وتاره هۆڵی پاشای گه‌وره یه.
هۆڵی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره خزمه‌تێكی زۆری بواری هونه‌ری به شاره‌كه‌و ناوچه‌كه كردوو،بێگومان رێكخستنی هۆڵه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هۆڵێكی هونه‌ری ته‌واو پێویستی به ده‌ستكاری زۆر هه‌بوو به تایبه‌تی له رووی ده‌نگ و دروستكردنی ستیج بۆیه ئه‌و رۆژانه‌م هه‌رگیز له یاد ناچێته‌وه كه چۆن شه‌و رۆژ به‌یه‌كه‌وه، كارمان له هۆڵه‌كه‌دا ده‌كرد ،هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و كاته لێبووردانه و خۆبه‌خشانه كارمان له نێوه هۆڵه‌كه ده‌كرد له پێش هه‌موویانیشه‌وه مامۆستای نه‌مر هونه‌رمه‌ند" زرارمحه‌مه‌د مسته‌فا" ، له به‌رئه‌وه‌ی ههرهۆڵێكی شانۆیی بۆنمایش ده‌بێت تاریك بێت بۆ ئه‌وه‌ی رووناكی به‌جوانی له خزمه‌ت شانۆگه‌رییه‌كه‌دا بێت ئامانجی خۆی بگه‌یه‌نێت و وه‌نابێ هۆڵه‌كه ده‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ران،دیالۆگه‌كان به باشی ببیستن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به كه‌لوپه‌لی ساده توانیمان هۆڵه‌كه بكینه هۆڵێكی هونه‌ری شایسته،بۆ ئه‌وه‌ی بۆنمایشهكان گونجا بێت .
له كۆتایی ئه‌و باسه كورته‌دا شانازی ده‌كه‌م كه‌من له‌رێگه‌ی ئه‌و هۆڵهجوانهدا شانازی به مێژووی هونه‌ری خۆم بكه‌م له هه‌مووی خۆشتریش هه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌م هۆڵه‌وه توانیم تێكه‌ڵ به‌عه‌شقێكی پاك و بێگه‌ردی پڕله ئه‌وینداری پڕ له ژوانی خۆشه‌ویستی ببم توانیم هه‌ر له نێوئه‌و هۆڵه‌دا خۆشه‌ویستییه‌ك وه‌كو شیرین بۆ فه‌رهاد، زین بۆ مهم هاوسه‌ری خۆم ده‌ست نیاش بكه‌م.
ده‌ست خۆشی بۆ ئه‌وانه‌ی بیریان له یادێكی ئاوا مه‌زن كرده‌وه،ده‌ست خۆشی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ههڵساوهن به ئه‌نجام دانی ئه‌م یاده پیرۆز بێت یادی 100 ساڵه‌ی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره ،نه‌مری سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان و كۆچكردوان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.