Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:27

بارسێلۆنا گرێبه‌ستی یاریزانێكی نوێ كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


مارکۆس ئالۆنسۆ، بەرگریکاری بالی چەپی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لەگەڵ یانەکەی نوێ كرده‌وه‌.
ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، لەگەڵ بەرگریکاری بالی چەپی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی یەک وەرزی دیکە، واتە تاوەکو هاوینی ساڵی دووهه‌زارو بیستو چوار نوێکرایەوە. سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بەرگریکارەکەیان په‌نجا ملیۆن یۆرۆیە.
ئالۆنسۆ هاوینی رابردوو دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی کۆتایی هات، بێ بەرامبەر پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد و گرێبەستەکەشی هاوینی ئەمساڵ کۆتایی دەهات ، یاریزانه‌كه‌ ئاستێكی به‌رزی له‌ یاریه‌كان پێشكه‌ش كردو یانه‌كه‌ش بۆنده‌كه‌یان تا سالێكی دیكه‌ بۆ درێژكرده‌وه‌ .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.