Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:24

بە گوژمەی 618 ملیۆن دینار پرۆژەی شەقامێكی 30مەتری لە هەولێر دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 28/1/2023 لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی ٣٠مەتری لە شاری هەولێر دەستیپێكرد. 
پرۆژەكە دروستکردنی شەقامێكی ٣٠مەترییە لە گەڕەکی سەربەستی لە تەنیشت پێشەنگەی سەدەف تاکوو بەرێوەبەرایەتیی بەنداوەکان درێژ دەبێتەوە و درێژایی شەقامەکە نزیکەی ١٨٠٠م.د دەبێت.
ئەم پرۆژەیە بە گوژمەی ٦١٨،٧١٠،٠٠٠ دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر و بە سەرپەرشتیی شارەوانیی هەولێر لە ماوەی ١٨٠ ڕۆژدا جێبەجێ دەكرێت. هاوکات ئێستا چەندین پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لەسەر داهاتی ١٥٪ی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.