Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:23

تەنها چەند رۆژێک ماوە بۆ داخستنی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان

کوردستان TV
100%

تەنها چەند رۆژێک ماوە بۆ داخستنی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و تا ئێستا بە سەرجەم یانەکانی خولی پله‌ یه‌كی ئیتاڵیا نۆ ملیۆن یۆرۆیان خەرجکردووە، ئه‌مه‌ش به‌به‌راورد به‌ خوله‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا یه‌كجار كه‌مه‌.
لەو بڕە پارەیەش، شەش ملیۆنی گواستنەوەی ماتیوس مارتینسی بەڕازیلی بوو لە فلۆمێنسییەوە بۆ ئۆدێنزی. واتە جگە لەو گواستنەوەیە بە سەرجەم یانەکان تەنها سێ ملیۆن یۆرۆیان خەرجکردووە.
کۆتا جار بازاڕی گواستنەوەی زستانەی ئیتاڵیا هێندە خراپ بوو ئه‌ویش لە ساڵی دووهه‌زارو سێ بوو کاتێک گەورەترین گواستنەوە، پێپ گواردیۆلا بوو لە رۆماوە بۆ پریشیا بەرامبەر بە شه‌ش سه‌ت و په‌نجا هەزار یۆرۆ..
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا هۆکاری خراپی باری دارایی یانەکانی ئەو وڵاتە ئەوەیە، هێشتا یانەکان کاریگەری زیانی سەردەمی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لەسەرە و یاساکانی باجی ئیتاڵیاش تادێت توندتر دەبن
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.