Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:19

دووشەممەی داهاتوو تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ڕاده‌كێشرێت

کوردستان TV
100%


سەرجەم یانەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئاشكرا كرا و سێ یانە كە خاوەنی زۆرترین نازناوی ئەو پاڵەوانیەتیەن خۆیان گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی جامه‌كه‌ 
ڕیال مەدرید كه‌ خاوه‌نی نۆزده‌ نازناوی جامه‌كه‌یه‌ بە بردنەوەی لە ئەتلەتیكۆ مەدرید و بارسێلۆناش كه‌ زۆرترین جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌ كه‌ سی و یه‌ك نازناوه‌ لە ڕیال سۆسێدادی برده‌وه‌و ئۆساسۆناش كه‌ تا ئێستا هیچ جارێك جامی شای ئیسپانیای به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ لە سێڤییای برده‌وه‌ هیوا ده‌خوازێ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژووی خۆی براوه‌ی نازناوه‌كه‌ بێت . 
ئه‌تله‌تیك بلباویش بەبردنەوە لە ڤالینسیا خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیاو یانه‌كه‌ی هه‌رێمی باسك له‌ مێژووی خۆی بیستو سێ جار نازناوه‌كه‌ی به‌رزكردۆته‌وه‌.
یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا كۆتایی هات و وا بڕیارە لە ڕۆژی دووشەممە 30 ئەم مانگە تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی جامه‌كه‌ له‌ باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا له‌ مه‌درید ئەنجام بدرێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.