یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور ناسراو به كۆنمۆبێل و یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باكووۆ ناسراو به كۆنكاكاف له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیاندا بریاریاندا پاله‌وانێتی جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكای داهاتوو له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه بچێت.
بڕیارە کوپا ئەمریکای داهاتوو کە له ساڵی دوو هه‌زارو بیست‌و چوار بەڕێوەدەچێت، لە وڵاتی ئەمریکا بە بەشداری شازده هەڵبژاردەی هه‌ردوو كیشوه‌ره‌كه ئه‌نجام بدرێت
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەمریکای باکوور و باشوور گەیشتنە رێکەوتن، لەسەر ئەوەی کوپا ئەمریکای دووهه‌زارو بیست‌و چوار لە ئەمریکا بکرێت.
ئەم پاڵەوانتیە بۆ جاری دووەمه لە ئەمریکا دەکرێت، جاری یەکەم ساڵی دووهه‌زارو شازده بوو و هەڵبژاردەی شیلی ناسناوەکەی بردەوە
لە پاڵەوانتی كوپا ئه‌مه‌ریكای داهاتوو هەڵبژاردە بەشداربووەکانی ئەمریکای باشوور ده هەڵبژاردە دەبێت، لەگەڵ شەش هەڵبژاردە لە ئەمریکای باکوور.
شایه‌نی باسه دوا پاله‌وانێتی جامی كوپا ئه‌مه‌ریكا له‌سالی دووهه‌زارو بیست و یه‌ك له ولاتی به‌رازیل ئه‌نجامدراو هه‌لبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
پاله‌وانێتی جامی كۆپای داهاتوو له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.