Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:23

ڕاگەیەنراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی

کوردستان TV
100%

هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و ڕێککەوتن لە دەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکە ئەنجام بدرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاتووە، گفتوگۆ لەسەر کۆی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنووکەیی کرا.

دەقی ڕاگەیەنراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی؛ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:-

بەمەبەستی گفتوگۆکردنی ڕاشکاوانە لەسەر کۆی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنووکەیی، شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی  دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 28ـی 01ـی 2023 کۆبوونەوە.

بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و ڕا و سەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو.

لەکۆتاییدا هەردوولا ڕێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجام بدرێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

28ـی 01ـی 2023

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.