Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:27

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕوونکردنەوە لەسەر نەوتەکەی بەغدا دەدات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەخت دەکاتەوە کە ناردنی نەوتی سپی لەلایەن بەغداوە لەسەر داوای هیچ لایەنێکی سیاسیی نەبووە و ئەو بڕەشی کە نێردراوە بەراورد بە پێداویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان زۆر کەمە.

ئەمڕۆ شەممە 28ـی 01ـی 2023 بەغدا 60 تەنکەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان نارد، ئەمەش دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دێت بۆ بەغدا، لەمبارەیەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: ناردنی ئەو 2 ملیۆن لیترەی نەوتی سپی لەلایەن بەغداوە، لەسەر داوای هیچ لایەنێکی سیاسی نەبووە و بەراورد بە زیاتر لە 254 ملیۆن لیتر پێداویستیی ناوخۆیی هەرێم بڕێکی زۆر کەمە کە بۆ دابینکردنی بەرمیلێکی نەوت بۆ هەر ماڵێک (ملیۆنێک و 274 هەزار خێزان) پێویستمانە.

ڕاشیگەیاند: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تاوەکوو ئێستا زیاتر لە (64) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش کردووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوە داوە کە "ئەم (2) ملیۆن لیترەش بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بێبەرامبەر بەسەر خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دابەش دەکات، کە هاوکاتە لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان و دەستپێکردنی لە ناوچەکانی دەوروبەر."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.