Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:26

بەریتانیا پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی بڵاو کردەوە و پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 28ـی 01ـی 2023 شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە، کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: بەریتانیا پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمڕۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات.

ڕاشیگەیاند: یەکەم هەنگاوی گرنگ و چارەنووسسازە بۆ دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکانی نێوانیان، لەپێناو بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان.

کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا چاوەڕێی پێشکەوتن لەسەر پرسە سەرەکییەکان دەکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.