کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، لە پەیامێکدا پێشوازی لە کۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 28ـی 01ـی 2023 شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەمبارەیەوە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پێشوازی لەم هەنگاوەی هاوپەیمانانمان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییە ناوخۆییەکان لەپێناو بەرژەوەندی گەلەکەیان.
هەر لەو پەیامەیدا ئاماژەی بەوەش داوە کە "بە پێکەوە کارکردن، دەتوانن هەرێمی کوردستانێکی خۆڕاگرتر بنیات بنێن."
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە تویتەکەیدا جەختی کردۆتەوە کە "ماڵێکی یەکگرتوو هەمیشە لە سەرکەوتندا دەبێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.