Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 05:47

کەشناسی: سبەی لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر دەبارێت

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە 29ـی 01ـی 2023 لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی هەیە.

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەبارێت.

ڕاشیگەیاند: لە کاتەکانی شەودا ئەگەر هەیە بەفربارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە، هەروەها خێرایى با 10 - 20  کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با لە باشوورى خۆرهەڵات دەبێت و مەوداى بینین 7 - 9 کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی یەکشەممە بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر : 13

سلێمانی : 11

دهۆک : 12

کەرکووک : 16

هەڵەبجە : 11

زاخۆ : 13

سۆران : 9

گەرمیان : 18

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.