Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:39

لە شارێکی کوردستانی ئێران بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕووی دا

کوردستان TV
100%

لە شاری خۆی کوردستانی ئێران بوومەلەرزەیەک ڕووی دا، لە ناوچەیەکی پارێزگای وانی کوردستانی تورکیا کە هاوسنوورە لەگەڵ ئەو شارە هەستی پێکرا.

به‌پێى زانیارییەکانی ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌سات و بارى به‌په‌له‌ى توركیا ئاماژەی پێ دراوە کە کاتژمێر 09:14 ئەمشەو شەممە 28ـی 01ـی 2023 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕى 5.8 پله‌ له‌ شارى خۆى کوردستانی ئێران ڕووی دا.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕە ئەوەش خراوەتەڕوو، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 06:49 کیلۆمەتر لەژێر زەوی ڕووی داوە.

سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌سات و بارى به‌په‌له‌ى توركیا ئاماژەی بەوەش داوە کە لە شارۆچکەی باشکەلەی سەر بە پارێزگای وانی کوردستانی تورکیا کە 45 کیلۆمەتر لە شاری خۆی کوردستانی ئێران دوورە، هەستی پێکراوە.

هاوکات تاوەکوو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی زەرەر و زیانەکانی بوومەلەرزەکەی ڕانەگەیاندووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.