Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:33

ئه‌مڕۆ له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران پشووی فه‌رمییه‌

کوردستان TV
100%


ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی و دۆخی کەشوهەوا، ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی سنووره‌كه‌مان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ى1ى2023 له‌ راگه‌یاندراوێكدا،  ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بڵاویكرده‌وه‌: بە هۆی پەککەوتنی هاتووچۆ و دۆخی کەش و هەوا ، بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنوری ئیدارەكه‌مان بە هەماهەنگ لەگەڵ بە رێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران ئەمرۆ یەکشەممە پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
له‌شه‌وی رابردووه‌وه‌ شەپۆلێکی سەرما  شاره‌كانی هه‌رێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە بەشێکی زۆری ناوچەکان بەفر باریوە و لە هەندێک ناوچەش ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروستبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.