Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:40

ئێران: لە ڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر کارگەیەکی سەربازیمان لە ئەسفەهان

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە29ى1ى2023، وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، لە ڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر کارگەیەکی سەربازیی سەر بە وەزارەتەکە لە شاری ئەسفەهان لە ناوەندی ئێران و دەنگی تەقینەوەی گەورە لەو کارگەیە بیستر.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران، وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا راشيگه‌یاندووه‌، سیستەمە بەرگرییەکانی کارگەکە توانییان دوو لە درۆنەکان لەسەر ئاسمانی کارگەکە بخەنە خوارەوە، بەڵام سێیەمیان زیانی ماددی بە کارگەکە گەیاند و، هیچ زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.
هەروەها دەستەی پەخش و تەلەڤزیۆنی ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، تەقینەوەکە لەنێو یەکێک لە ناوەندەکانی دروستکردنی تەقەمەنی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ڕوویدا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.