Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:39

دوو کەس لە بوومەلەرزەکەی ئێران گیانیان لەدەستداوە و 644 کەسیش برینداربوون

کوردستان TV
100%


 بوومەلەرزەیەک بەگوڕی5،8 پلە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا باکووری خۆرئاوای ئێرانی هەژاند.
بوومەلەرزەیەك بەگوڕى 5،8 پلە شاری خۆی سەربە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا باکووری خۆرئاوای ئێرانی هەژاند، بەپێی ئامارە بەراییەکان دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 664 کەسیش برینداربوون.

پارێزگاری ئازەربایجانی خۆرئاوا، محەمەد سادق موتەمەدیان باسی لەوە کرد کە لەو بوومەلەرزەیەدا، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 664 کەسیش برینداربوون.

محەمەد سادق موتەمەدیان ئاماژەی بەوە کرد کە 16 کەس لە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سەلماس، 20 کەسیشیان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری خۆی کراون و شەش کەسیشیان نەشتەرگەرییان بۆ کراوە.

پارێزگاری ئازەربایجانی خۆرئاوا، هەروەها باسی لەوە کرد کە نزیکەی 70 گوند زیانیان بەرکەوتووە و رایگەیاند: بۆ دیاریکردنی زیانەکانی بوومەلەرزەکە، شارەزایان رەوانەی 30 ناوچەکە کران.

ماڵپەڕى سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەکە بەگوڕی 5،8 پلە و لە قوڵایى 6،49 كیلۆمەتر روویداوە کە چەقەکەی شاری خۆی بووە.

بەگوێرەی ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئێران، بوومەلەرزەکە کە كاتژمێر 9ی شه‌وی رابردوو به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ روویداوە، گوڕەکەی 5،9 پلە بووە.

بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دەوامی خوێندنگەکان لە شارەکانی خۆی و چایپارا کرانە پشوو.

پێشتر ناوەندی دۆخی لەناکاوی ئێران بڵاوی کردەوە کە بەپێی ئامارە بەراییەکان، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 122 کەسیش برینداربوون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.