بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ خواردنەوەی چا ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە .
چەند پسپۆڕێكی فەرەنسی توێژینەوەیەكیان ئەنجامداوەو دەریخستوە خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و ئەگەری مردنی لەناكاو كەمدەكاتەوە.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەم سوودەی چا لەكەسی جگەرە كێشەوە بۆ كەسی جگەرە نەكێش گۆڕانكاری بەسەردا دێت ، بەجۆرێك خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دڵ لای ئەو كەسانەی جگەرە ناكێشن
بەڕێژەی 34% ، بەڵام ئەم ڕێژەیە بۆ كەسانی جگەرە كێش تەنها 24% ه .
توێژینەوەكە لەسەر 131 هەزار كەس ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 95 ساڵیدا بوە ، توێژەرەكان داوایان لە هاوڵاتیان كردوە لەبری خواردنەوەی قاوە گرنگی بە خواردنەوەی چا بدەن، چونكە قاوە زیانی تەندروستی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە و هۆكارێكە بۆ بەرزبونەوەی فشاری خوێن، ئەمەش بە پێچەوانەی خواردنەوەی چا كە دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن .
ژێدهر - تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.