Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 05:49

ئه‌مڕۆله‌ هه‌ولێر یادی (84) ساڵه‌ی دامه‌زراندی (رادیۆی كوردیی له‌ به‌غدا) ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 29-1-2023 له‌ مۆزخانه‌ی ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر یادی 84 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (رادیۆی كوردیی له‌ به‌غدا) ده‌كرێته‌وه‌، له‌ یاده‌كه‌ چه‌ندین وێنه‌ی ئه‌رشیفی نمایش ده‌كرێت ،له‌گه‌ڵ چه‌ندین بڕگه‌ی تر.
له‌ 29-1-2023 یادی دامه‌زراندنی رادیۆی كوردی به‌غدایه‌، ئه‌مڕۆ 88 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و رادیۆیه‌،تێپه‌رده‌بێت و به‌ یه‌كه‌م ڕادیۆی كوردی له‌ مێژووی كوردستان داده‌نرێت.
له‌ دوای هه‌ردوو ڕادیۆی به‌غدا و كۆشكی ئه‌لزهوور، ڕادیۆی كوردی له‌ به‌غدا، سێیه‌م ڕادیۆی عێراق و یه‌كه‌م ڕادیۆی كوردییه‌ له‌ مێژووی كوردستاندا. كه‌ سه‌ره‌تا وه‌ك به‌شێكی بچووك له‌ناو ڕادیۆی به‌غدا كرایه‌وه‌ و پاش ساڵانێكی دوور و درێژ، ئینجا كرایه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕادیۆی كوردی. 
به‌شی كوردی ڕادیۆی به‌غدا له‌ سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكردنیدا له‌ ڕۆژێكدا ته‌نها 15 خوله‌ك په‌خشی هه‌بوو. دوای ئه‌وه‌، ساڵ دوای ساڵ و به‌ گوێره‌ی گۆڕانی هه‌لومه‌رجی سیاسی و سروشتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌ عێراقدا، ماوه‌ی په‌خشه‌كه‌ی كه‌م و زیاد كرا، به‌جۆرێك له‌ دوای ساڵی 1984 به‌دواوه‌ و تاوه‌كو ڕۆژی داخستنی، په‌خشی ڕۆژانه‌ی ڕادیۆكه‌ هه‌ژده‌ كاژمێر بوو.
شایانی باسه‌،یاده‌كه‌ له‌كاتژمێر 10ی به‌یانی، له‌ مۆزخانه‌ی ئه‌رشییفی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌. 
ئا- كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.