به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، به‌هۆی کاریگەریى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست كه ئێستا ڕووى لە هه‌رێمی كوردستان کردووە، بەفر و باران ناوچه جیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و تا ڕۆژى پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
کاریگەریى نزمە پاڵەپەستۆكه، سەرباری بەفر و باران، بارستە هەوایەکى ساردیشی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و لە ڕۆژانى سێشەممە و چوارشەممەدا ئەم بارستە هەوایە كاریگه‌رتر دەبێت و پلەکانى گەرما دادەبەزن.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاسمان بە گشتى له نێوان نیمچەهەور و هه‌وری ته‌واودا ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئەگەرى نمە باران لە هەندێ ناوچه و بەفر بارین لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان. پله‌كانی گه‌رماش تۆزێك دادەبەزن و خێرایى با بەشێوەیەكی مامناوەند له‌نێوان 10 بۆ 15 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ئاسمان هەورى ته‌واو دەبێت؛ باران بارین لە تەواوى ناوچەکه و بەفر بارینیش لە ناوچە شاخاوییەکان ده‌ستپێده‌كات. ئاستى دابارین لە دواینیوەڕۆ و ئێوارە زیاتر دەبێت. لە شەویشدا لێزمە بارانی تاوتاو ده‌بارێت. پلەکانی گەرما بۆ 1-2 پلەی سیلیزی نزم ده‌بێته‌وه و خێرایى با له‌نێوان 10-20كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و مەوداى بینینیش لەنێوان 7- 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له‌و شوێنانه‌ی باران ده‌بارێت، مه‌ودای بینین بۆ 5-7 كیلۆمه‌تر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ 48 كاتژمێری داهاتوودا به‌م شێوه‌یه:
-هەولێر : 12 پلە.
-سلێمانی: 10 پلە.
-دهۆک: 10 پلە.
-کەرکوک: 14 پلە.
-هەڵەبجە: 10 پلە.
-زاخۆ : 9 پله.
-سۆران : 4 پلە.
-گەرمیان: 16 پلە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.