له میانی گه‌ری نۆزده‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له‌یاری دێربی هه‌رێمی كاتالۆنیا هه‌ردوو یانه‌ی جیرۆناو بارسێلۆنا روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی میوان به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
یاریه‌كه له‌شاری بارسێلۆنا و له‌سه‌ر یاریگای مۆنتیلیڤی به‌رێوه چوو ،له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام له‌م گێمه هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، تاكه رووداوی ئه‌م گێمه عوسمان دیمبلی یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا له خوله‌كی بیست و شه‌ش به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگای به‌جێهێشت .
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی هه‌ردوو یانه به‌مه‌به‌ستی گۆرینی ئه‌نجامی یاری چه‌ند جارێك گه‌یشتنه سه‌ر گۆلی یه‌كتری له خوله‌كی شه‌ست و یه‌ك پیدری تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له‌سوودی یانه‌ی بارسێلۆنا تۆمار كرد .
له دوا ساته‌كانی یاری ناوبژیوان كارتی سووری به رووی میكێل ئانخێل سانشێز راهێنه‌ری جیرۆنا به‌رزكرده‌وه‌و كردیه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ، یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و بارسێلۆنا پازده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی تۆمار كرد‌و به چل و حه‌وت خال پێشه‌نگی یانه‌كانی به‌هێزتر كرد، جیرۆناش تووشی هه‌شته‌م دۆراندن هات و به بیست و یه‌ك خال له پله‌ی دوازده‌ی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.