له میانی گه‌ری بیسته‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی ئینته‌رمیلان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و به‌ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یانه‌ی كریمۆنزی میوانداری برده‌وه.
یاریه‌كه له‌شاری كریمۆناو له‌سه‌ر یاریگای جیۆڤانی زینی به‌رێوه چوو ، له‌گه‌ل ده‌ستپێكی یاری و له خوله‌كی یازده یاریزانی نه‌یجیری دایڤید ئۆكیریكی گۆلی پێشكه‌وتنی له سوودی خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد.
ده خولهك دواتر لاوتارۆ مارتێنیزی ئه‌رجه‌نتینی گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست و پێنج لاوتارۆ مارتێنێز گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و ئینته‌ر میلان دوازدهمین بردنه‌وه‌ی له‌خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو كۆی خاله‌كانیشی له‌پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی بۆ سی و حه‌وت خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی كریمۆنزیش تووشی یازدهمین دۆراندن هات و به‌ته‌نها هه‌شت خال له پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت .
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری بیسته‌می خولی یانه‌كانی ئیتالیا هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌تلانتاو سامبدۆریا روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌و خاوه‌ن یاریگا توانی به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای جیۆیس به‌رێوه چوو ،له گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن مال به گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش یاریزانی دانیماركی خواكیم مایهلی له خوله‌كی چل و دوو تۆماری كرد .
له گێمی دووه‌میش ئاستی ئه‌تلانتا باشتر بوو له خوله‌كی په‌نجاو حه‌وت ئه‌دیمۆلا لوكمانی نه‌یجیری گۆلی دووه‌می بۆ میوانداره‌كان تۆمار كر‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات ، ئه‌تلانتا یازدهمین بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی بۆ سی‌و هه‌شت خال به‌رزكرده‌وه ، یانه‌ی سامبدۆریاش تووشی پێنحه‌م دۆراندن هات و به نۆ خال له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.