Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:16

بۆ نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكانی كوردستان 47 گرێبەست مۆر كراون

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەواریی هەرێمی کوردستان لە ساڵی2022، بۆ پەرەپێدانی سێكتەری شوێنەواری و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکانی کوردستان، 47 گرێبەستی لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە بیانییەكانی تایبەت بە بواری شوێنەوار واژوو کردووە و ئەوەش زۆرترین گرێبەستی شوێنەواریین كە لە ماوەی تەمەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بوارەدا مۆر كراون؛ پڕۆژەكەش دەیان شوێنەوار لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

33 گرێبەست، گرێبەستی نوێن و 14ی دیکە نوێکردنەوەی گرێبەستن؛ كە لە میانیاندا پڕۆسەكانی هەڵکۆڵین و ڕووپێویكردن و چاککردنەوە و پاراستنی ئەو شوێنەوارانە جێبەجێ دەكرێن.

بەپێی دوا ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار، بە گشتی 114 پڕۆژەی شوێنەواری لە  لیستی پرۆژەکانی هەڵکۆڵین و ڕووپێوی و چاککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەواردان و لەو چوارچێوەیەشدا 95 پڕۆژەی شوێنەواری لە لیستی پڕۆژەکانی هەڵکۆڵینی ساڵی 2022دان و لەلایەن زانکۆ و تیمە نێودەوڵەتییەکانی شوێنەوارەوە هەڵکۆڵینیان بۆ دەکرێت، كە زۆربەیان لە هەولێر و سلێمانین.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەواری هەرێم، ڕۆژی 23ی تشرینی یەکەمی2022، بە هاوکاریی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی و بەشداریی ژمارەیەك لە شوێنەوارناسانی کوردستان و پەیمانگە و زانکۆکانی ئەورووپا، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەبارەی شوێنەوار و كەلەپوور لە هەزارەی دووەم لە باشووری کوردستان ڕێکخست. ئەوەش بە ئامانجی پێشخستنی بواری شوێنەواری و بەكارهێنانی ئەو بوارە وەكوو كایەیەكی فەرهەنگی و كەرتێكی بەشدار لە گەشتوگوزاردا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.