لقی 23ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌قه‌زای مه‌خموور به‌ده‌نگ كێشه‌یه‌كی جووتیارانه‌وه دێت.
دوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌فته‌ی پێشوو، كاره‌بای جووتیارانی قه‌زای مه‌خموور به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به به به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌ك بردڕا، لقی 23ى پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌زای مه‌خموور به‌ده‌نگ كێشه‌ی جووتیارانی سنووره‌كه‌وه هات، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی یاسایی كاره‌بای جووتیاران سنووره‌كه بگه‌ڕێندرێته‌وه.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی به‌رپرسی لقی 23ى پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كێشه و نیگه‌رانییه‌كانی جووتیاران گه‌یه‌ندرا پێمان، ئێمه‌ش وه‌ك پارتی پشتیوانی خۆمان بۆ جووتیارانی ناوچه‌كه راگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی یاسایی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كاره‌بایان بۆ بكرێت.
گوتیشی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیمان به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرد به مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌با بۆیان، به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با بۆ ماڵ و شوێنه‌كانیان ببه‌سترێت.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ئه‌و بڕیاره‌ی درابوو بۆ جوتیاران له‌به‌رامبه‌ر نه‌به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌ك و سه‌رپێچی له‌تۆڕه‌كانی كاره‌با كه بڕه‌كه‌ی 2 ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار دینار بوو، دوای په‌یوه‌ندی و هه‌وڵدانی ئێمه وه‌ك لقی 23ى پارتی بۆ جوتیارانمان بڕیاردرا سزاكه‌یان كه‌مبكرێته‌وه بۆ 500 هه‌زار دینار.
به‌رپرسی لقی 23ى پارتی راشیگه‌یاند: وه‌ك لق لێره له‌خزمه‌تی ته‌واوی جوتیارانی سنووره‌كه‌داین له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌ر كێشه و داواكارییه‌كی هه‌بێت به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانمان.
هه‌واڵ - كارزان كاكل - قه‌زای مه‌خمور
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.