Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:38

ڕێبوار هادی به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕێبوار هادی په‌رله‌مانتاری كوردی له‌ فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی هه‌ڵبژارد.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕێبوار هادی عه‌بدوڕه‌حمان وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ موڕته‌زا ساعدی و عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان وه‌ك جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.