وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان ئاشكرای كرد كه له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له تارانی پایته‌ختی ئێران چۆڵ ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خێزانه‌كانیان له‌نێو باڵه‌خانه‌كه دوور ده‌خه‌نه‌وه به‌هۆی ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه‌ی كه رۆژی هه‌ینی ڕابردوو ئه‌نجامدرا.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ڕابردوو كه‌سێك به چه‌كه‌وه هێرشی كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان له شاری تارانی پایته‌ختی ئێران، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی باڵیۆزخانه‌كه كوژرا و دوو پاسه‌وانی تریش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان ڕایگه‌یاند: له‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌مان له تاران له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیان باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه چۆڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌ته‌كه هه‌ر له ڕۆژی ڕووداوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندبوو كه هێرشه‌كه تیرۆریستییه و هه‌رگیز له‌به‌رامبه‌ریدا بێ ده‌نگ نابن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا پۆلیسی تاران ڕه‌تی كردبووه‌وه هێرشه‌كه په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه هه‌بووبێت و ڕایگه‌یاندبوو كه پیاوێكی به ناسنامه ئێرانی پێی وابووه هاوسه‌ره ئازهربایجانییهكهی له‌نێو باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه ڕاگیراوه، چه‌ند جارێكیش چووه‌ته نێو باڵیۆزخانه‌كه، به‌ڵام كارمهندانهكان گوێیان پێنه‌داوه و فه‌رامۆشیان كردووه، ئه‌مه وای كردووه هێرش بكاته سه‌ر باڵه‌خانه‌كه و پاسه‌وانه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.