Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:38

پۆلیسی هەولێر: دیاردەی هەڵگرتنی چەقۆ و دامبۆکس و ئامرازە قەدەغەکراوەکان بنبڕ دەکرێت

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەڵمەتێکدا دەستیان بەسەر دەیان چەقۆ و دامبۆکسدا گرت، هەر لەمبارەیەوە جەختی کردەوە کە دیاردەی هەڵگرتنی چەقۆ و دامبۆکس و ئامرازە قەدەغەکراوەکان بنبڕ دەکەین.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە کە "بەشی پۆلیسی ڕێکاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، لە هەڵمەتێکدا لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، دەستیان بەسەر دەیان چەقۆ و دامبۆکسدا گرت."

هەر لەمبارەیەوە پۆلیسی هەولێر جەختی کردۆتەوە کە "هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تاوەکوو دیاردەی هەڵگرتنی چەقۆ و دامبۆکس و سەرجەم ئامرازە قەدەغەکراوەکان بنبڕ دەکرێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.