Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:48

یاریده‌ری وه‌زیرێك به‌هۆی سه‌رپێچی هاتوچۆ له‌ كاره‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زیری كاروباری حكوومه‌ت له‌ وڵاتی ژاپۆن ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڕیاری دا یه‌كێك له‌ یاریده‌ره‌كانی به‌هۆی سه‌رپێچییه‌كی هاتوچۆ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور بخاته‌وه‌.

هیرۆكازۆ ماتسۆنۆ وه‌زیری كاروباری حكوومه‌ت له‌ وڵاتی ژاپۆن له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو سكرتێره‌كه‌م كه‌ ته‌مه‌نی 49 ساڵه‌ به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحوول له‌ یه‌كێك له‌ چێشتخانه‌كان له‌ شاری چیپا له‌ رۆژهه‌ڵاتی تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن، سه‌رپێچییه‌كی هاتوچۆی ئه‌نجامداوه‌.

گوتیشی: پۆلیسی هاتوچۆ له‌ كاتی ئه‌نجامدانی سه‌رپێچییه‌كه‌دا یاریده‌ره‌كه‌می ده‌ستگیركردووه‌ و دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌رووی یاساوه‌‌ كحوولی خواردۆته‌وه‌.

وه‌زیری كاروباری حكوومه‌تی‌ ژاپۆن هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌وه‌ من داوای لێبوردن ده‌كه‌م به‌هۆی نه‌متوانیوه‌ چاودێرییه‌كی ته‌واوی یاریده‌ره‌كه‌‌م بكه‌م.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی دووشه‌م به‌ فه‌رمی فه‌رمانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی ژاپۆن ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییه‌ی ئه‌نجامی داوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.