Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:37

سبەی شەو بارانی بە لێزمە دەبارێت و هەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، بۆ ئەمشەو یەکشەممە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت، بەڵام سبەی شەو بارانی بە لێزمە دەبارێت و هەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: ئێستا کاریگەری قۆناغی یەکەمی شەپۆلی بەفر و بارانبارین لەسەر ناوچەکانمان لاواز بووە کە لە ماوەی ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی دابارینی باران و بەفر لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر بوو.

ڕاشیگەیاند: بۆ ئەمشەو کەش لە زۆربەی ناوچەکان سەقامگیر دەبێت تەنیا لە ھەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر کەمێک بارانی پچڕپچڕ دەبارێتەوە لەگەڵ بارینی کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە سبەی دووشەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە چالاک دەبێتەوە و بۆ کاتەکانی شەو ئاستی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت لە ھەندێک کاتدا لێزمەباران و ھەورە برووسکەش لە ھەندێ ناوچەدا دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.