Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:37

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سووریای هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ بوومه‌له‌رزه‌ له‌ سووریا ئاشكرای كرد،‌ ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م بووله‌رزه‌یه‌ك به‌ پله‌ی 4.3 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ شاری لازقییه‌ی سووریا ڕوویداوه‌.

ناوه‌نده‌كه‌ ڕایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 22 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری رۆژئاواری شاری لازقییه‌ ڕوویداوه‌ و هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ و ته‌نانه‌ت شاری ته‌رتووسیش هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ تۆمار نه‌كراوه‌.

ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا و له‌ 21ی ئه‌م مانگه‌ دوو بوومه‌له‌رزه‌ی تر له‌ شاری حمس و نزیك سنووره‌كانی لبنان ڕوویاندابوو، هێزی بوومه‌له‌رزه‌كانیش 4.3 و 4.2 بوون به‌ پله‌ی ڕێخته‌ر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.