Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:38

زانیاری لەسەر کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە کەرکووک

کوردستان TV
100%

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە پارێزگای کەرکووک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەوتەخوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (کوردستان تیڤی): شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ڕەوان سیتی لە باکوری پارێزگای کەرکووک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە سەربانی ماڵێک کەوتە خوارەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

هاوکات سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەی بەوە داوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە جۆری (Fix wing) بووە، کە ئەمجۆرەیان بە مەبەستی سیخوڕی بەکاردەهێنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.