Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 15:04

کەشناسی: ئاستی بارینی بەفر و باران زیاتر دەبێت

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستووەتەڕوو، بەپێی پێشبینییەکانیی لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی 01ـی 2023 ئاستی دابارین زیاتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا، لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەفربارین بەردەوام دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان کە شارۆچکەکانی (قەڵادزێ، کۆیە، تەق تەق و شوان ) دەگرێتەوە، ئاستى دابارینى زیاتر دەبێت.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە پلە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، لەناوچە نیمچە شاخاوییەکان و ناوچە نیمچە بەرزەکان نزمبوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە بەخۆوە دەبینی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاماژەی بەوەش داوە کە خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند  لەنێوان ( 10 -  20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان کەمێک چالاکتر دەبێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە کەشناسی ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ شێوازی دابارین لە هەندێ ناوچەی باشووری هەرێم لە نمەباران بۆ تاوەباران و برووسکە دەگۆڕێت، بە کاریگەری زیاتر لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری شاری  سلێمانی کە ڕێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێت.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەخۆیەوە دەبینێ، خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند  لەنێوان ( 10 -  20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان چالاکتر دەبێت بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک.

هاوکات ئاماژەی بەوەش داوە کە لەو شوێنانەی بەفر و باران دەبارێت مەودای بینین کەم دەبێتەوە بۆ (5-7) کیلۆمەتر.

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر     :  10 پلەى سیلیزى

سلێمانی    : 6  پلەى سیلیزى

دهۆک     :  10 پلەى سیلیزى

کەرکووک  : 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   :  9 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  10 پلەى سیلیزى

سۆران    :  2 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 16 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.