ساڵانه مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ خه‌ڵاتی ماملێ ده‌بەخشێته هونه‌رمه‌ندێكی دیاری كوردستان، ماوه‌ی 14 ساڵه له ساڵوه‌رگه‌ری كۆچی دواییكردنی ماملێ رێوڕه‌سمه‌كه به‌رێوه ده‌چوو، بۆ ئه‌مساڵ مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ له راگه‌یەنراوێکدا رایگه‌یاند كه خه‌ڵاته‌كه ده‌بەخشنه، قوربانییانی خۆپێشانده‌رانی کوردستانی ئێران .
له راگه‌یاندنه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ماملێ دا هاتووه "وه‌ك ئاگادارن مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ له ماوه‌ی 14 ساڵ ته‌مه‌نیدا، به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان و بره‌ودان به هونه‌ر و موزیكی كوردی، بێپسانه‌وه 13 خه‌ڵاتی ماملێ‌ی پێشكه‌شی هونه‌رمه‌ندی كورد كردووه. ئێمه پێمانوایه كه له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای كۆمه‌ڵێك كه‌مایه‌سی و گرفتی ماددی، هه‌وڵمانداوه له هه‌موو بوارێكه‌وه به‌تایبه‌ت له بواری سیاسی و داراییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بمێنینه‌وه و به‌دڵنیاییه‌وه له‌و ڕێبازه‌دا سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنینه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ناوه‌نده‌كه‌مان هیچكات خۆی له ئێش و ئازاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ی خۆی جیا نه‌كردۆته‌وه و له خۆشی و ناخۆشیدا شانبه‌شانی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی ژیاوه و وه‌ك ئه‌ركێكی هونه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی له شادییاندا به‌شدار و له خه‌میاندا خه‌مخۆر بووه، وه‌ك ده‌بینین له ماوه‌ی ڕابردوودا له ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمانمان گوشاره‌كان ده‌رحه‌ق به گه‌لی كورد گه‌ییشتنه لوتكه و گه‌ل بۆ داكۆكیكردن له مافه سه‌رەتاییه‌كانیان و بۆ بە‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌ستی، له ژێر درووشمی (ژن، ژیان، ئازادی) ڕژانه شه‌قامه‌كان و قاره‌مانانه له ماف و خوێنی هاونیشتمانیان به خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن."
له كۆتایی راگه‌یەنراوه‌كه‌دا هاتووه"له‌و كه‌شه‌دا كۆمه‌ڵێك هاونیشتمانی شه‌هیدبوون و به‌شێكی زۆریش بریندار و به هه‌زاران كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركران و به هه‌زاران كه‌سیشی تریش له‌به‌ر مانگرتنه گشتییه‌كان، بۆ نانی شه‌و ده‌سته‌وه‌ستان مانه‌وه. له‌و دۆخه‌دا كه خه‌ڵكه‌كه‌مان له‌وپه‌ڕی گوشار و ناڕه‌حه‌تیدا ده‌ژین و تازیه‌باری خوێنی شه‌هیدانمانین، ده‌بینین كه له سه‌رانسەری جیهان كوردانی تاراوگه قۆڵ هه‌ڵده‌ماڵن، هه‌ره‌وه‌ز ده‌كه‌ن و یارمه‌تی ده‌نێرنه‌وه ناوخۆ تا به‌ڵكوو كه‌مێك له ئازاره‌كانی ئه‌و میلله‌ته كه‌م كه‌نه‌وه. له‌به‌ر ڕێزلێنان بۆ خوێنی شه‌هیدانمان و گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆ به‌ركه‌وته‌كانی تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ پێشكه‌ش كردن و به‌ڕێوه‌بردنی خه‌ڵاتی ماملێ‌ی بۆ ساڵی 2023 به گونجاو نه‌زانی و بڕیاری دا تێچووی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵ بكاته یارمه‌تی بۆ قوربانییان و به‌ركه‌وته‌كانی شۆڕشی ژینا".
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.