Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:17

شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%

پەروەردەی هەولێر بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی ئاگادار کردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی 01ـی 2023 سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە دارایی مامۆستایانی وانەبێژ.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند: بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگادار دەکەینەوە کە ئەمڕۆ دوو شەممە سەردانی دیوانی پەروەردە بەشی ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو.

جێی باسە، بەپێی ڕێنمایی ژمارە 14ـی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.