زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت له ژیان بێ‌ئومێد ده‌بن په‌نا بۆ خۆكووشتن ده‌بەن له‌و كاته‌ی كه‌سانێكیش هه‌ن، له ناخۆشترین ساتی ژیانیان به ئومێده‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و ژیان ده‌نێن.
گه‌نجێكی فه‌ڵه‌ستینی به‌ناوی (یوسف ئه‌بو عومه‌یره)، له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی بێ ده‌ست و بێ پێ بوو، هه‌موو بۆچوونه‌كان وابوو كه ئه‌م منداڵه ته‌مه‌نی چه‌ند رۆژێک تێپه‌ڕ ناكات، چونكه یوسف نیوه‌ی جه‌سته‌ی نییه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دایک و باوكییه‌وه خزمه‌تێكی باش كرا، توانی بگاته ته‌مه‌نێک كه هه‌ست به بوونی خۆی بكات.
یوسف هه‌رچه‌نده نێوه‌ی جه‌سته‌ی نییه، به‌ڵام هه‌رگیز له هیوا و خه‌ونه‌كانی نا‌ئومێد نه‌بوو، توانی هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندن ته‌واو بكات تاوەکوو ئه‌و ئاسته‌ی توانی بگاته كۆلێژ له بواری یاسا بخوێنێت، له هه‌مانكاتدا هه‌رده‌م هاوكاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن ئه‌و له رێگه‌ی كاركردنی له تۆڕهكۆمهڵاتییهكانی سۆسیال میدیا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی جێبه‌جێی ده‌كات.
یوسف لایه‌نێكی تری ژیانی بریتییه له وه‌رزشكردن، هه‌رگیز نیوه جه‌سته‌یی نه‌بۆته ڕێگر له ئه‌نجامدانی وه‌رزشی جۆراجۆر، به‌تایبه‌تیش یاری مه‌له‌وانی.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.