سبه‌ی سێشه‌ممه 31ـی 01ـی 2023 له شاری هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێوڕه‌سمێكی ڕێزلێنان بۆ شاعیری ناوداری گه‌له‌كه‌مان (جه‌لال به‌رزنجی) ساز ده‌كات.
ڕێوڕه‌سمه‌كه ، له كاتژمێر 11:00ـی به‌یانی له هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی وه‌رزش- ته‌نیشت هۆڵی زه‌رد به‌ڕێوه ده‌چێت.
جه‌لال به‌رزنجی شاعیر و نووسه‌ر، له ساڵی 1953 له شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه، خاوه‌نی چه‌ندین كتێب و بڵاوكراوه‌یه‌كه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می شیعری له ساڵی 1979 بڵاوكردووه‌ته‌وه و چه‌ندین توێژینه‌وه و گوتاری له‌باره‌ی دیموكراسی، ئازادی و ئاشتی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌رێگه‌ی نووسینه‌كانی به زمانی ئینگلیزی، وه‌ک نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی كورد له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه، له ساڵی 1998ـەوه له كه‌نه‌دا ده‌ژیت، تاوەکوو ئێستا دوو كتێبی به زمانی ئینگلیزی بڵاوكردۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.