Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:22

تەقینەوە لەناو مزگەوتێکی پاکستان ڕووی دا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ تەقینەوەیەک لەناو مزگەوتێکی شاری پیشابوور لە پاکستان ڕووی دا، بەهۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

 پۆلیسی پیشابور ڕایگەیاند: تەقینەوەکە لە کاتی نوێژی نیوەڕۆدا لە شاری پیشابوور کە لە ئەفغانستانەوە نزیک ڕووی داوە.

سەبارەت بە زەرەر و زیانەکان لە دەرئەنجامی تەقینەوەکە ئاماژەی بەوە دا کە لە تەقینەوەکەدا زیاتر لە 25 کوژراو و 120 بریندار هەن.

 پۆلیسی پیشابوور ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا خەریکی ڕزگارکردنی ئەو کەسانەن کە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەی مزگەوتەکەدا ماون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.