Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:17

بەهۆی تەقینی سۆپاوە ئاگر لە قوتابخانەیەک کەوتەوە

کوردستان TV
100%

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی 01ـی 2023 قوتابخانەی وەسانی بنەڕەتی تێکەڵاو لە گوندی وەسانی سەر بە ناحییەی قەسرێ لە قەزای چۆمان ئاگری گرت و ژوورێکی قوتابخانەکە بە تەواوی سووتا.

چەتۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: هۆکاری ئاگرەکە تەقینی سۆپا بووە لە ژووری مامۆستایانی قوتابخانەی وەسانی بنەڕەتی تێکەڵاو کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکەمانە.

لەبارەی زەرەر و زیانەکان ڕاشیگەیاند: خۆشبەختانە سەرجەم قوتابییان و مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەکە سەلامەتن، تەنیا زیانی ماددی بەر قوتابخانەکەمان کەوتووە.

بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان ئاماژەی بەوەش دا کە "لە کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکە بە هاوکاری خەڵک و مامۆستایان و تیمی بەرگری شارستانی قەسرێ، توانرا زوو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت."

پەیامنێر: کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.