Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:21

ساڵی ڕابردوو مامەڵەی 96%ـی نووسراوە فەرمییەكانی ئەنجوومەنی وەزیران تەواو كراون

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە ساڵی ڕابردوو مامەڵەی 96%ـی نووسراوە فەرمییەكانی ئەنجوومەنی وەزیران تەواو كراون.

سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: لە ماوەی ساڵی 2022، لە کۆی 24.425 نووسراوی ھاتوو، لە ڕووی کارگێری یاساییەوە توانراوە 23.535 نووسراو کاریان لەسەر بکرێت و تەواو بکرێن، کە دەکاتە ڕێژەی 96%ـی ئەو نووسراوانەی ھاتوون.

ڕاشیگەیاند: ئەو نووسراوانەی کە تا ئێستا کاریان لەسەر دەکرێت یاخود تەواو نەبوون، 890 نووسراون، کە دەکاتە ڕێژەی 4%ـی نووسراوەكان.

سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیەنراوەکەیدا جەختی لە خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان کردۆتەوە و دڵنیایی لەسەر کارکردن و جێبەجێکردنی تەواوی مامەڵەکان بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەکان دەدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.