Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:19

نزیکەی 100 خێزانی ئێزیدی گەڕێنراونەتەوە زێدی خۆیان

کوردستان TV
100%

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی 01ـی 2023 ڕایگەیاند، نزیکەی 100 خێزانی ئێزیدی گەڕێنراونەتەوە زێدی خۆیان.

لە ڕاگەیەنراوێک کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: بە پاڵپشتیی دارایی حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکەی 100 خێزانی ئێزیدی توانیان کەمپی ئاوارەکان جێبهێڵن و بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە قە‌حتانیەی سەر بە قەزای شنگال.

ڕاشیگەیاند: ئەم پاڵپشتیەی حکوومەتی ئەمریکا یارمەتیدەر بوو لە دابینکردنی پارەی کاش و نۆژەنکردنەوەی ماڵەکانیان.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە هێشتا نزیکەی 400 خێزانی دیکەی ئێزیدی نیشتەجێی کامپەکەن کە کاتی خۆی لە دەستی داعش هەڵهاتوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.