Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 19:22

ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كرێته‌وه‌.. ده‌فته‌ری پاسپۆرت له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق نه‌ماوه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد كه‌ ده‌فته‌ری پاسپۆرت له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق نه‌ماوه‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌ داوای له‌ هاووڵاتییان كرد چاوه‌ڕێ بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی دەکەین، دەفتەری پاسپۆرت لەسەرانسەری عێراقدا نەماوە.

داواشی لە هاووڵاتییان كرد چاوەڕێ بکەن تا خۆیان ئاگادارتان دەکەینەوە.

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا پاسپۆرت تەنیا بۆ ئەو کەسانە ئەکرێت کە بە هۆکاری نەخۆشییه‌وه‌ مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژانه‌ هاووڵاتییان به‌ مه‌به‌ستی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت، روو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ده‌فته‌ری پاسپۆرته‌وه‌، مامه‌ڵه‌كان ڕایی ناكرێن.

به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پێشتر دایڕشتبوو، ده‌بوو له‌ سه‌ره‌تا ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ست به‌ دروستكردنی پاسپۆرتی نوێ بكرێ و به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش بكرێ، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێ كێشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه‌، تا ئێستا ده‌ست به‌م هه‌نگاوه‌ نه‌كراوه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.