Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:26

سبه‌ی له‌ ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم كرایه‌ پشوو

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی سێشه‌م له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ی گونده‌كانی سنووره‌كه‌یان پشووه‌ به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان له‌ ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی کەشوهەوا و بارانبارینه‌وه‌، سبەی سێشەم ڕێکەوتی (31 / 1 / 2023) پشووی فه‌رمییه‌ له‌ سەرجەم قوتابخانەکانی دەرەوەی شار (گوندەکان) کە دوورن لە ڕێگه‌ی سەرەکییەوە، واتا ڕێگاکەیان خۆڵ و گڵه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ دوێنێ یه‌كشه‌مه‌وه‌ شه‌پۆڵێكی به‌فر و باران بارین ڕووی له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فرێكی زۆریش باریوه و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌‌، به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ئه‌م كه‌شوهه‌وا ناله‌باره‌ تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.