Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:13

به‌هۆی برووسكه‌وه‌ دوو پێشمه‌رگه‌ بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم لەسەر چیای مامەڕووت لە دەڤەری باڵەکایەتی، برووسک لە قەڵایەکی هێزی پێشمەرگەیداوه‌ و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە تەندروستیان تێکچووه‌، تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی شارەدێی قەسرێ بە هانایانەوە چوون و خه‌ریكن ده‌یانهێننه‌ خواره‌وه‌.

شاخەوان حوسێن بەڕێوەبەری شاره‌دێی قەسرێ بە وەکالەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئه‌مڕۆ لە ڕووداوێك ئاگادارکراینەوە كه‌ بەهۆی برووسک دوو پێشمەرگەی هێزی سیدەکان لە قەڵای چیای مامەڕووت لە هۆش خۆیان چوون.

ڕاشیگه‌یاند: راستەوخۆ تیمێکی بەهاناوەچوونمان لە پۆلیس و پزیشک و کارمەندانی فریاگوزاری ئامادە کرد و بەرەو چیاکە ڕۆیشتن، بەڵام بەهۆی بارینی بەفر و سەختی ڕێگاکە ئۆتۆمبێلەکان نەگەیشتنه‌ شوێنەکە، بەڵام دواتر بە پیادەڕۆیی تیمەکە خۆیان گەیاندە قەڵاكه‌ی هێزی پێشمەرگە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئێستا تەندروستی هه‌ردوو پێشمەرگەیە جێگیرە و باشه‌، تەنیا بەهۆی برووسکه‌وه‌ لەهۆش خۆیان چووبوون.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تیمه‌ تەندروستییه‌كان فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ ئەنجامداون و له‌ ئێستاشدا خەریکن پێشمەرگەکان بگەیەننە بنکەی تەندروستی قەسرێ.

پەیامنێر: کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.