ئهمڕۆ دووشهم له وهزارهتی دارایی حكوومهتی ههرێمی كوردستان كۆبوونهوهیهكی گرینگ لهسهر ڕێكخستنهوه و زیادكردنی داهات بهڕێوهچوو.
ئهمڕۆ دووشهم ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە لیژنەی ڕێکخستنەوە و زیادکردنی داهات لە ئەنجوومەنی وەزیران کە پێکهاتبوون لە عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و تیمێکی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و ئۆفیسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا وەزیری دارایی باسی لەو هەنگاوانە کرد کە لە ماوەی ڕابردوو لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەم گرتوویانە بەر ئەوەش بۆتە هۆی زیادکردنی داهاتی ناوخۆ و و کەمکردنەوەی خەرجی نا پێویست، هاوکات هەنگاوەکانی داهاتووی وەزارەتی دارایی بۆ ڕێکخستنەوە و زیادکردنی داهات گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
لای خۆیەوە عەبدولحەکیم خەسرۆ دەستخۆشی لە هەوڵەکانی وەزیر و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەت کرد بۆ ئەو پێشنیار و ڕێوشوێنانەی بەمەبەستی زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجی گرتوویانەتە بەر و ڕاشیگەیاند كه پێشنیارەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ دەکرێت و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.