به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به پشووی قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووری پارێزگاكه‌یان ڕایگه‌یاند كه سبه‌ی سێشه‌م ده‌وام ئاساییه و پشوو نییه.
دلشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: سبه‌ی سێشه‌م له سه‌رجه‌م قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌وام ئاساییه و پشوو نییه.
ڕاشیگه‌یاند: كه‌شوهه‌وا به جۆرێك خراپ نییه كه له قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشوو ڕابگه‌یه‌نرێ.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان له قوتابخانه‌ی گونده‌كان و ده‌ره‌وه‌ی شار ئه‌وانه‌ی ڕێگه‌كه‌یان خۆڵ و گڵه و له ڕێگه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه دوورن، سبه‌ی سێشه‌م پشووی فه‌رمی ڕاگه‌یاندبوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه شه‌پۆڵێكی به‌فر و باران بارین ڕووی له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و له ناوچه سنووری و شاخاوییه‌كان به‌فرێكی زۆر باریوه و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه، به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ئه‌م كه‌شوهه‌وا ناله‌باره تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وامی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.