وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی پشوو بۆ سبه‌ی سێشه‌م له قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له شار و شارۆچكه‌كان، ڕایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان داوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له ئه‌گه‌ری خراپی كه‌شوهه‌وا و هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو پشووی فه‌رمی ڕابگه‌یه‌نن.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه به‌فر و بارانه‌ی ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ینه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كان كه به‌پێی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانیان بڕیار له‌سه‌ر ده‌وامی سبه‌ی سێشه‌م بده‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: پاراستنی گیانی قوتابییان به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین و هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی په‌روه‌رده ده‌زانێت به‌هۆی به‌فربارین و خراپی كه‌شوهه‌واوه گیانی قوتابییان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی ده‌درێتێ پشووی فه‌رمی رابگه‌یه‌نێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی پشوو له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ پێشنیارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی سێشه‌م پشوو له سنووری شاری هه‌ولێر ڕابگه‌یه‌نرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سبه‌ی سێشه‌م له ته‌واوی قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووری شاری هه‌ولێر ده‌وام ئاساییه و پشوو نییه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌وه شه‌پۆڵێكی بارانبارین ڕووی له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و له ناوچه سنووری و شاخاوییه‌كان به‌فرێكی زۆر باریوه و هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌م كه‌شوهه‌وا ناله‌باره تا كۆتایی هه‌فته به‌رده‌وامی ده‌بێت.
به‌هۆیه‌وه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و ئه‌گه‌ری بارانی به‌لێزمه له قوتابخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار و گونده‌كان ئه‌وانه‌ی ڕێگه‌یان خۆڵ و گڵه و له ڕێگه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه دوورن، به‌فه‌رمی سبه‌ی سێشه‌می كرده پشوو.
لای خۆشییه‌وه دلشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: سبه‌ی سێشه‌م له سه‌رجه‌م قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌وام ئاساییه و پشوو نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.