به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی ناوچه و شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه، به‌گوێره‌ی داتاكانیش له سۆران له سنووری شاری هه‌ولێر زۆرترین ڕێژه باران باریوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی بارانبارینی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: له هه‌ولێر 3.3 ملم باران باریوه، له سلێمانی 5.5 ملم، له دهۆك 1.0 ملم، له هه‌ڵه‌بجه 5.6 ملم و له كه‌ركووكیش 1.7 ملم.
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاوی كردۆته‌وه، له سۆران زۆرترین ڕێژه بارانباریوه كه 18 ملم بووه، هه‌روه‌ها له پیرمام 17.2 ملم باران باریوه، له بارزانیش 15.8 ملم، به‌ڵام له زاخۆ دڵۆپه باران هه‌بووه كه كه‌مترین ڕێژه‌ی بارانی 12 كاتژمێری ڕابردوو بووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تر.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ڕێژه‌ی ئه‌و بارانه‌یه كه له 12 كاتژمێری ڕابردوودا له ناوچه‌كان باریوه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.