Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:25

سبه‌ی له‌ هه‌ولێر ده‌وام ئاساییه‌ و پشوو نییه‌

کوردستان TV
100%

پارێزگای هه‌ولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی سێشه‌م له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌وام ئاساییه‌ و پشوو نییه‌.

پارێزگای هه‌ولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: له‌ سنووری پارێزگای هەولێر هیچ هۆکارێک بە پێویست نابینین تاکو بەیانی سێشەم 2023.1.31 بکرێت بە پشوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە كه‌ بەیانی سێشه‌م لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە.

له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌وه‌ شه‌پۆڵێكی بارانبارین ڕووی له‌ شاری هه‌ولێر و ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و له‌ ناوچه‌ سنووری و شاخاوییه‌كاندا به‌فرێكی زۆر باریوه و هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیون‌‌، پێشبینیش ده‌كرێ سبه‌ی سێشه‌م شه‌پۆڵی باران و به‌فربارینه‌كه‌ له‌ سنووری هه‌ولێر و شاره‌كانی تر به‌رده‌وامییان هه‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.