به‌رپرسێكی پارتی ئاشكرای كرد كه سبه‌ی سێشه‌م شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له یه‌كگرتوو ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری كوردستان ده‌كات.
عومه‌ر به‌كر به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان له به‌شی رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: لە چوارچێوه‌ی سەردانهكانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، سبه‌ی سێشه‌م شاندێکی باڵای پارتی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کوردستان ده‌کات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه شانده‌كه‌ی پارتی له سه‌ردانه‌كه‌ی سبه‌یدا سه‌ره‌تا ده‌چێته لای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و دواتریش سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری كوردستان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.